٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەغدا بەشەدەرمانی ھەرێمی وەک خۆی نەناردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- گوتەبێڕی وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کرد، پارێزگاکان ڕاستەوخۆ دەرمان لە بەغدا وەردەگرن و دەشڵێت، ھیچ ساڵێک حکوومەتی فیدراڵ بەشەدەرمانی ھەرێمی کوردستانی وەک خۆی نەناردووە.

د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دابەشکردن و دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە بە شێوەی ناوەندییە و پشکی ھەر پارێزگایەک ڕاستەوخۆ لە کۆگای ناوەندییەوە دابین دەکرێت و وەریدەگرن، واتە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانیش ھاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق ڕاستەوخۆ دەرمان لە بەغدا وەردەگرن و مانگانە ھەر پارێزگایەک پشکی خۆی ھەیە، لەبەر ئەوەش ھیچ جیاوازییەک نییە لای ئێمە و دەرمان ناگەڕێتەوە بۆ وەزارەت تا ئێمە دابەشی بکەین.''

لەبارەی ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستانەوە د. ئاسۆ حەوێزی گوتی: "بەپێی دەستوور دەرمان و پێداویستیی پزیشکی ئەرکی حکوومەتی فیدراڵە و پشکی ھەرێمی کوردستانیش پێویستە 12% بێت، بەڵام ھیچ کاتێک لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە بەشەدەرمان وەک خۆی نەگەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان و بەردەوام لەو ڕێژەیە کەمتر بووە.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار