٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە بۆ KDP: ئاماری شەش مانگ رادەگەیەنین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر رایدەگەیەنێت، گەشتەکانیان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە و ھاتوچۆی گەشتیاریش بە رێژەی ١٧٧% زیادی کردووە. دەشڵێ، رۆژانە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر نزیکەی ٨٠ گەشت ئەنجام دەدرێن.

ئەحمەد ھۆشیار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە ئێستادا گەشتەکانمان زیادیان کردووە، کە لە مانگی پێنج ٨١١ گەشت و لە مانگی شەش ٨٣٦ گەشتمان ئەنجام داوە تەنھا لەم دوو مانگەدا و، مانگی شەشیش تەواو بێت، ئەوکات ئاماری شەش مانگ رادەگەیەنین".

ھۆشیار گوتیشی: "لە ئێستادا ھاتوچۆی گەشتیاریش بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە کە رێژەکەی ١٧٧%ە بۆ گەشتیاری ھاتوو و رۆیشتوو و ھەموو ئاسانکارییەکیش بۆ گەشتیاران دەکرێت، بۆیە رێژەکە زۆر باشە".

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: "گەشتەکانمان بۆ وڵاتان بەردەوام لە فراوانبووندان و ئێستا گەشتەکانمان بۆ ھانۆڤەریش زیاد بووە، کە رێگە بە گەشتکردن بۆ ھەموو وڵاتان دەدەین و ئاسانکارییشیان بۆ دەکەین".

دەشڵێ: "ئێستا رۆژانە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بە بەردەوامی ٧٩ تا ٨٠ گەشتمان بۆ وڵاتان ھەیە".

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار