سەعید سەلیم بۆ KDP: لێکنزیکبوونەوە لەبارهی پرسی ھەڵبژاردنهوه هەیە

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسێکی پارتی ئاشکرای کرد، چەند بژاردەیەک بۆ پرسی ھەڵبژاردن لە بەردەستن و دانوستانیان لەسەر دەکرێت. دەشڵێ، ھێشتا نەگەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی، بەڵام لێکنزیکبوونەوە لەبارهی پرسی ھەڵبژاردنهوه هەیە.
سەعید سەلیم، بەرپرسی لقی 4ی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پارتی ھەمیشە لەگەڵ ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردنە لە کاتی خۆیدا، چوار ساڵ جارێک ببێتە نەریت لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ھەڵبژاردن بەڕێوە بچێت و گۆڕانکاری تێدا نەکرێت، ئەمجارەشیان پارتی لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنە لە کاتی خۆیدا، ئەو تێبینی و پێشنیازانەی ھەندێ لایەن ھەیەتی لەسەر ھەڵبژاردن، بخرێتە دوای ھەڵبژاردنەکان، واتە دواتر یاسای ھەڵبژاردن ھەموار بکرێتەوە".
بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: "کۆمسیۆن ھەمیشە رایدەگەیەنێ شەش مانگی پێویستە بۆ ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن، لەبەر ئەوەش پێویست بوو لایەنەکان پێشتر بێنە پێشەوە بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا ھەڵبژاردن بکرێت و دوا نەخرێت".
سەعید سەلیم روونیشی کردەوە: "جۆرێک لە لێکنزیکبوونەوە ھەیە لەبارەی پرسی ھەڵبژاردن و چەند بژاردەیەک لە بەردەستن، بەڵام تا ئێستا رێککەوتنی کۆتایی نەکراوە و دانوستانەکان بەردەوامییان ھەیە و گەشبینین بەوە لێک تێگەیشتن و نزیکییەک ھەیە بۆ رێککەوتن لە نێوان لایەنەکاندا".
قائید میرۆ




