٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی بەشداری پێشانگەی هایتێكسی لە هەولێر كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی پێشانگەی هایتێكسی لە هەولێر كرد، سەرجەم بەشداران و كۆمپانیا بەشدارەكانی بەسەر كردەوە.

ئەمڕۆ مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەشداری پێشانگەی هایتێكسی لە هەولێر كرد.

سەرۆكی حكوومەت لە نزیكەوە لەگەڵ بەشدارانی پێشانگەكە گفتوگۆی كرد و هاوكات گفتوگۆی لەگەڵ خاوەن كۆمپانیا بەشدارەكانیش كرد.

مەسروور بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ پێشانگای هایتێکس راگەیاند و گوتی: "زۆر خۆشحاڵم کە سەردانی ئەم شوێنە دەکەم، بینینی ئەم پێشانگایە و ئەم هەموو گەنجە جێی دڵخۆشی و ئومێدێکی زۆرە بۆ ئایندەی گەلەکەمان، ئێمەش وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی پێمان بکرێت پاڵپشتیان دەکەین و خۆشمان بەرنامەی زۆرمان بەدەستەوەیە بۆ زیاتر هاوکاری کردنی گەنجان و رەخساندنی هەلی کار بۆیان".

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم گوتیشی: "بەراستی ئەوەی بینیم لێرە جێی دڵخۆشیە، ئومێدێکی زۆرم بە ئایندەی وڵاتەکەمان هەیە بەهۆی ئەم توانایەی لە گەنجەکانماندا دەیبینم".

زیاتر لە 150 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە 30 وڵات، لە بواری جیاواز بۆ بەیەكگەیشتنی پێشكەوتنە تەكنەلۆجییەكان و زۆرترین بەرهەمی نوێ‌ بەشدارن. ساڵی 2019 یەكەمین پێشانگەی هایتێكس لە هەولێر كرایەوە.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار