بۆ بە جینۆساید ناساندنی کوردانی ئێزدی 1500 بەڵگە ئامادەن

شنگال-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزیدی لە شنگال گوتی، بۆ سەلماندنی جینۆساید کە بەسەر کوردانی ئێزدی ھاتووە، بەھاوکاری رێکخراوێکی نێودەوڵەتی و وەزارەتی ناوخۆ ٣ ھەزار و پێنج سەد بەڵگەی سەلمێندراو بەشێوەی زانستی ئامادەکراوە و بە ئەلیکترۆنیش کراون بەشێوەی دیجیتاڵ و ئامادەن ھەرکاتێک لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێویستیان پێی ھەبێت.
حوسێن قایدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە شنگال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە بە ھاوکاری رێکخراوی یونی تاب و وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستمان بەکۆکردنەوە و بە ئەلکترۆنیکردنی بەڵگەکانی داعش دژی کوردانی ئێزدی بەشێوەی زانستی و دیجیتاڵ کردووە، کە سێ ھەزار و پێنج سەد بەڵگە دەبن".
حوسێن قایدی گوتیشی: "ئەو بەڵگانە ئەوانەن کە کۆکراونەتەوە و داعش دژی رزگاربووانی ئێزدی ئەنجامیداوە، ئەو بەڵگانەش بۆ ئەوانەن کە ھەر کاتێک لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێویست بێت وەکو سەلماندن کە جینۆساید بەسەر کوردانی ئێزدی ھاتووە دەخرێنەڕوو، چونکە ئەو بەڵگانە زۆر گرینگن و دیار دەکات کە جینۆساید بەسەر گەلی ئێزدی ھاتووە".
بڵند ئیبراھیم




