٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

٣٣٠ مێگاواتی دیکەی کارەبای نیشتیمانی زیادبوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان گوتی، بەرھەمھێنانی کارەبا بەردەوام لە زیادبوون دایە و ئێستا ٣٣٠ مێگاواتی دیکە زیادبووە، کە ھەرێمی کوردستان بۆتە خاوەن ٣ ھەزار و نزیکەی ٦٠٠ مێگاوات کارەبا.

 

بەڕێوەبەری گشتیی بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان، پێشرەو نوری سەعید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەرھەمی کارەبای نیشتیمانی زیادبووە لە وێستگەی گازی سلێمانی کە یەکەیەکمان کەوتۆتە کار، کە توانای بەرھەمھێنانی ١٢٥ مێگاوات کارەبای ھەیە و یەکەیەکی دیکەمان لەھەمان وێستگە کەوتۆتە کار لە کۆمپانیای ماس و لە وێستگەی خەباتیش ١٢٥ مێگاواتی دیکە زیادبووە، بۆیە بەکۆی گشتیی نزیکەی ٣٣٠ مێگاوات کارەبا زیادبووە".

 

پێشرەو نوری سەعید گوتیشی: "لە ئێستادا ھەرێمی کوردستان خاوەن ٣ ھەزار و نزیکەی ٦٠٠ مێگاوات کارەبایە بەھۆی زیادبوونی ئەو بەرھەمەی ئێستا زیادبووە".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار