٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ بە گوژمەی زیاتر لە ٣٣٠ ملیۆن دۆلار مۆڵەتی جێبەجێکردن بە پڕۆژەی جۆراوجۆر دراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەپێی ئامارێکی تایبەت، ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان بە گوژمەی زیاتر لە ٣٣٠ ملیۆن دۆلار، مۆڵەت بە پڕۆژەی وەبەرھێنان دراوە، کە ٣٥ پڕۆژەی جۆراوجۆرە .

بەپێی ئامارێکی تایبەت کە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە: لە ١/١/٢٠٢٢ تا٢٠/٦/٢٠٢٢ دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان مۆڵەتی بە ٣٥ پڕۆژەی جۆراوجۆر و بە سەرمایەی ٣٣٠ ملیۆن و ٦٩٦ ھەزار و ٢٦٥ دۆلار داوە.

بەپێی ھەمان ئامار، جۆری پڕۆژەکان بریتی بوون لە ١٣ پڕۆژەی بازرگانی و یەک پڕۆژەی بانک و دوو پڕۆژەی تەندروستی و ١١ پڕۆژەی پیشەسازی و چوار پڕۆژەی فێرکردن و دوو پڕۆژەی کشتوکاڵ و یەک پڕۆژەی نیشتەجێبوون و یەک پڕۆژە وەرزشی، کە مۆڵەتیان پێ دراوە.

لە ئامارەکەدا ھاتووە، کۆی ئەو پڕۆژانە لەسەر ڕووبەری ٥٠٤ دۆنم زەوی دروست دەکرێن.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار