شارەوانیی ھەولێر: دەستمان بە کۆنکریتکردنی ٢٨ کۆڵان کردووە

ھەولێر -KDP.info- گوتەبێژی شارەوانیی ھەولێر گوتی، لە ھەولێر پڕۆژەیەکی گەورەی کۆنکریتکردنی کۆڵانەکانیان دەست پێ کردووە، کە کۆنکریتکردنی ٢٨ کۆڵانە و زیاتریش کار بۆ ئەو گەڕەک و کۆڵانانە دەکەن کە ھەژارنشینن.
سیامەند کەریم، گوتەبێژی شارەوانیی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پڕۆژەیەکمان لە گوندی نازماوە دەست پێ کردووە، ئەویش کۆنکریتکردنی ٢٨ کۆڵانە و دوو کۆڵان تەواو بوون و ئەوانەی دیکەش لەسەر پێشینەی مانگانەی ١٥%ی شارەوانیی ھەولێر کاریان تێدا دەکرێت.''
سیامەند کەریم گوتیشی: ''وەکوو بەڵێنمان دابوو زیاتر لە ناوچە ھەژارنشینەکان کار بکەین و لە دوو ڕۆژی ڕابردووشدا لە نێوان گوندی عەزە و بێریات شەقامێکمان قیرتاو کرد و شەقامێکی دیکە لە نێوان پۆلیسی ھاتوچۆی کۆن قیرتاو کراوە، بۆیە لە دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵکی خۆمان، بەتایبەت لەو ناوچانەی ھەژارنشینن، بەردەوام دەبین.''
بڵند ئیبراھیم




