٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سامان عارەب: ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی لە ھەولێر جێبەجێ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر –KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر ئاشکرای کرد، ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی لە شاری ھەولێر جێبەجێ دەکرێن و دەشڵێت، جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە ھەلی کار بۆ ھاووڵاتییان دەڕەخسێنێت.

سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی لە بواری وەبەرھێناندا لە سنووری پارێزگای ھەولێر بکەونە واری جێبەجێکردنەوە، لەوانەش کردنەوەی کارگەی گەورە و پڕۆژەی ئاژەڵداری و کشتوکاڵی، لەلایەن دەستەی وەبەرھێنانەوە مۆڵەتیان پێ دراوە و تەنیا ماوە بە شێوەی کرداری بکەونە واری جێبەجێکردنەوە.''

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر گوتی: ''ئەو پڕۆژە ستراتیژییانە کە بڕیارە جێبەجێ بکرێن، دەرفەتی کاری باش بۆ ھاووڵاتییان دەڕەخسێنن، چونکە پێویستیان بە کرێکار و کارمەندی زۆر دەبێت.''

سامان عارەب ڕوونیشی کردەوە: ''تەنیا لە ماوەی دوو سێ ساڵی ڕابردوودا لە ڕێگەی کەرتی وەبەرھێنانەوە بە ھەزاران ھەلی کار ڕەخسێندراوە، لەم کابینەیەدا زیاتر لە ١٥ ھەزار ھەلی کار تەنیا لە ھەولێر ڕەخسێندراوە و لە قۆناغی داھاتوودا ھەزاران ھەلی کاری دیکە بۆ ھاووڵاتییان دەرەخسێندرێت و ئەوەیش ھەنگاوێکی باشە کە لەپاڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و گەشەکردنی کەرتی وەبەرھێناندا ھەلی کاریش زۆرتر بێت.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار