پارێزگاری هه‌ولێر: دابه‌شكردنی به‌نزین زیاد ده‌كرێت

ھەولێر-KDP.info- ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، له‌مه‌ودوا دابه‌شكردنی به‌نزین بۆ تاكه‌سییه‌كان زیاد ده‌كرێت و ده‌توانن تانكییه‌كانیان فوول بكه‌ن.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتی: بڕیاری یه‌كه‌م دابه‌شكردنی به‌نزینی 690 دینارییه، كه بڕه‌كه‌ی 400 هه‌زار لیتره، به‌و پێیه‌ی ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له هه‌ولێر هه‌ن، 57%ی ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنن، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین پشكی هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بێت.
گوتیشی: دابه‌شكردنی ئه‌و 400 هه‌زار لیتر به‌نزینه‌ی پشكی هه‌ولێره، له به‌یانییه‌وه ته‌نیا بۆ ته‌كسی و پاسه‌كان ده‌بێت و به شێوه‌ی تاك و جووت له (9) به‌نزینخانه دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناوه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی ته‌كسییه‌كان تێكه‌نچێت و كرێی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان گران نه‌بێت.
ئومێد خۆشناو ئاشكرای كرد، دابه‌شكردنی به‌نزین بۆ ته‌كسییه‌كان بڕه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه، واته ته‌كسی ده‌توانێت تانكی به‌نزینه‌كه‌ی فوول بكات، به‌ڵام بۆ پاسه‌كان بڕه‌كه‌ی 50 لیتر دیاریكراوه.
ئاشكراشی كرد، رۆژانه یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزینی دیكه دابه‌ش ده‌كه‌ین بۆ ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كان، به نرخی 800 دینار و سیستمی تاك و جووتیش بۆ ئه‌وانه هه‌ڵگیرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌توانێت بڕی 50 لیتر به‌نزین وه‌ربگرێت.
ڕامان وریا




