ئیسماعیل بێشکچی بۆ KDP.info: مه‌سعود بارزانی نوێنه‌ری ئه‌و ده‌ماره نه‌ته‌وه‌یییه‌یه کە له شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانییه‌وه تا ئه‌مڕۆ هاتووه

هەولێر -KDP.info- ئیسماعیل بێشکچی، هزرمەند و پسپۆڕی مێژووی سیاسی لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ کاروان باعەدری، رۆژنامەنووسی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لە پێگەی کوردستان و هەڕەشەکان دەکات و دەڵێت، پێویستە کورد بە بڕیارەوە بەرگری لە ستاتۆی کوردستان بکات.
ماڵپەڕی فەرمیی پارتی: هه‌رێمی کوردستان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌دایه، بۆچوونی ئێوه چییه؟ کورد چی بکات ده‌رباره‌ی ئه‌م دۆخه؟
ئیسماعیل بێشکچی: پێویسته کورد هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته گه‌رم بێت. پێویسته هه‌وڵی باشکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌دا بدات، (ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی تر) ئه‌مه واقیعێکی ئاشکرایه، هه‌بوونی پێگه‌یه‌کی دیاریکراوی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان، عێراق، ئێران، تورکیا و سووریا ناڕەحەت ده‌کات. ئه‌م ده‌وڵه‌تانه زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ تێکدانی ئه‌م دۆخه. بێگومان کورد ده‌بێ به بڕیاره‌وه به‌رگری له‌م ستاتۆیه بکات. بوونی ستاتۆ له باشووری کوردستان بۆ کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان گرینگییه‌کی ژیانبەخشی هه‌یه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌ش ده‌بێت هه‌موو کوردێک له‌دژی هه‌ر هه‌وڵێک بوه‌ستێت که زیان به‌م ستاتۆیه بگه‌یه‌نێت، کوردستانی ئازاد چانسێکه له مێژوودا گیری خواردووە. سه‌ره‌ڕای که‌موکوڕییه‌کانی هەرێمی کوردستان تاکه خاکی ئازاده که ئازادانه ئاڵای کوردستانی تێدا هه‌ڵده‌فڕێت، که زمان و ئه‌ده‌ب و مێژووی کوردی تێدا ده‌گوترێته‌وه، سه‌دان قوتابخانه و زانکۆ و دامه‌زراوه و ڕێکخراوی تێدایه و سه‌رباز و پۆلیسی کوردی لێیه. کوردستان ماڵێکه هه‌موو کوردێک ده‌توانێت په‌نای تێدا بگرێت و پارێزراو بێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌ش پێویسته دیپلۆماسیی چڕ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێگه‌یه بپارێزرێت. جگه له‌وه‌ش، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی عێراق له‌و کۆبوونه‌وه دووقۆڵیانه‌ی که ئه‌نجام ده‌درێن ده‌توانرێت دانوستان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بکرێت.
ماڵپەری فەرمیی پارتی: هه‌ولێر چه‌ندین جار بۆردومان ده‌کرێت، ده‌بێت ئەمەریکا و وڵاتانی دیکه چۆن هاوکاریی کورد بکه‌ن؟
ئیسماعیل بێشکچی: ئەمەریکا ده‌توانێت له‌م ڕووه‌وه یارمه‌تیی کورد بدات. به‌توندی ئیدانه‌ی بۆردومانه‌کان بکات، ده‌توانێت ڕایبگه‌یه‌نێت که ڕێز له پێگه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بگیرێت. پێویستی بە به‌هێزکردنی پێگه هەیە و ده‌توانێت له‌سه‌ری بوه‌ستێت. ئیستا له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیدا کار لەسەر بەهێزکردنی پێگه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دەکرێت.
کورد لەگەڵ به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ڕووسیا، ئیتالیا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسیی هەیە و دەبێ پەیوەندیی هاوشێوه‌ی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی وه‌ک کۆنفرانسی ئیسلامی، کۆمکاری عه‌ره‌بی، ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا هەبێت و ده‌توانێت دانوستان بکات و له‌م وتووێژانه‌دا ده‌کرێت جه‌خت له‌وه بکرێته‌وه که ستاتۆ مافی سروشتیی کورده. جگه له‌وه‌ش، پێویسته نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و ڕێکخراوه‌کان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا خه‌ریکی ده‌ستپێشخه‌ریی دیپلۆماسی بێت.
ماڵپەری فەرمیی پارتی: کورد چی بۆ یه‌کیتیی خۆی بکات؟
ئیسماعیل بێشکچی: ژماره‌ی دانیشتووانی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر له ٥٠ ملیۆن که‌سه. له بیسته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، له سه‌رده‌می کۆمەڵەی گه‌لان و له سه‌رده‌می نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی ١٩٤٥دا بێده‌وڵه‌ت ماوه‌ته‌وه. کورد گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌کتر بکەن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌و پێگه‌یه بن که له باشووری کوردستان به‌ده‌ستیان هێناوه و پێویسته گرنگ بێت و به‌هاکه‌ی بزانین و هه‌وڵی پاراستنی بدرێت، پێویسته میلله‌تی کورد فشاری گشتی دروست بکات بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان کۆ ببنه‌وه. پێویسته به‌یاننامه ڕۆژنامه‌وانییه‌کان هه‌وڵ بده‌ن بۆ دروستکردنی یه‌ک سوپا و یه‌ک هێزی پۆلیس و یه‌ک دارایی، له ڕێگه‌ی چالاکیی ئاشتیخوازانه‌وه، پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌کانی کورد له هه‌موو به‌شێکدا خۆیان له‌و سیاسه‌تانه به‌دوور بگرن که زیان به یه‌کتر ده‌گه‌یه‌نن. نابێت ئه‌وه له‌بیر بکرێت که ئه‌گه‌ر کورد ئیمتیاز به کورد بدات، براوەکەی کورد ده‌بێت.
پێویسته په‌که‌که واز له سیاسه‌تی دژه‌کورد بهێنێت کە نا‌هێڵێت کورد ببێته ده‌وڵه‌ت. ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه په‌که‌که به ئه‌پلیکه‌یشنه پراکتیکییه‌کانییه‌وه هه‌وڵ ده‌دات تورکیا بخاته ناو کوردستانه‌وه. پێویسته په‌که‌که ڕێز له زه‌ویوزاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان بگرێت، په‌که‌که/که‌جه‌که له باکوور هیچی نه‌ماوه بیکات. هه‌روه‌ها ده‌کرێت بگوترێت که له‌م پڕۆسه‌یه‌دا په‌که‌که پشتیوانیی هه‌واڵگریی وڵاتانی دراوسێی وه‌رگرتووه، پێویسته لایەنە نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان دژی ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ڵانه‌ی په‌که‌که ده‌نگ به‌رز بکه‌نه‌وه. پێویسته سیاسه‌تمه‌دارانی کورد هه‌وڵ بده‌ن ڕێگاگه‌لێک بدۆزنه‌وه بۆ قسه‌کردن له‌گه‌ڵ نیشتمانپه‌روه‌رانی ناو پەکەکە له‌سه‌ر ئه‌و جۆره پرسانه.
ماڵپەری فەرمیی پارتی: ڕۆڵی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی وه‌ک سه‌رکرده‌ی کورد له گه‌یاندنی دۆزی کورد به جیهان چییه؟
ئیسماعیل بێشکچی: له‌م پرسه‌دا، سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی هه‌یه. ده‌کرێت بگوترێت مه‌سعود بارزانی نوێنه‌ری ئه‌و ده‌ماره نه‌ته‌وه‌ییه‌یه که له شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانییه‌وه تا ئه‌مڕۆ هاتووه، مه‌سعود بارزانی سه‌رکرده‌یه‌کی دانپێدانراوی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ڕێزه، ئه‌و که‌سه‌ی که ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی هه‌یه له ڕوونکردنه‌وه‌ی که‌یسی کورد/کوردستان بۆ جیهان.




