لە سنووری دھۆک ڕۆژانە پێنج ھەزار ھەلی کار بۆ خەڵک دەڕەخسێت
__2022_06_25_h16m48s26__HK.jpg)
دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ گوتی، ئەمساڵ ٢٧ ھەزار دۆنم زەوی بە پەتاتە چێندراوە و ڕۆژانە نزیکەی ٥ ھەزار کەس کاری تێدا دەکەن و ھەلی کارێکی باشی بۆ خەڵکی ناوچەکە ڕەخساندووە .
ئەحمەد جەمیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای دھۆک ٢٧ ھەزار دۆنم زەوی کراوەتە پەتاتە و ١٢٠ ھەزار تۆن بەرھەمی هەبووە و بەرھەمەکەی زۆر باشە و زیاتریش لە سنووری بەردەڕەش و شێخان و سێمێل چێندراوە، کە ئێستا وەرزی پێگەیشتنی پەتاتەیە.''
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ گوتیشی: ''چاندنی پەتاتە دەرفەتێکی زۆری ھەلی کاری بۆ خەڵکی ئەو ناوچانە ڕەخساندووە و ڕۆژانە نزیکەی ٥ ھەزار کەس وەکوو کرێکار کاری تێدا دەکەن، کە ئەمەش سوودێکی باشی بۆ خەڵکی ناوچەکە ھەیە.''
بڵند ئیبراھیم




