٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەردانی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەغدا یەکێک لە سەرکەوتووترین سەردانەکان بوو

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- نوێنەری ھەردوو وەزاەرتی پێشمەرگە و ناوخۆ لە فەرماندەییی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق گوتی، ئەنجامی سەردانەکەی شاندی سەربازیی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا زۆر ئیجابی بوو و یەکێک بوو لە سەرکەوتووترین سەردانەکان و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا ھەردوو لیوای ھاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکان دەستبەکار بن.

لیوا عەبدولخالق تەلعەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''شاندێکی وەزاەرتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتیی سوپاسالاری پێشمەرگە، سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیران و فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکان و وزەیری بەرگری و سوپاسالاری عێراقدا کۆ بوونەوە و کۆبوونەوەکە یەکێک لە کۆبوونەوە سەرکەوتووەکان بوو و بڕیار درا ئەو بەربەستانەی لە نێوان ھەردوولادا ھەیە، چارەسەر بکرێت.''

نوێنەری ھەردوو وەزاەرتی پێشمەرگە و ناوخۆ لە فەرماندەییی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق گوتیشی: ''بڕیارە لە ماوەیەکی نزیک لیوا ھاوبەشەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکاندا بڵاوەیان پێ بکرێت، کە تەنھا بودجە ماوە بۆیان دابین بکرێت و سەرۆکوەزیران بەڵێنی دا کە لە ماوەیەکی نزیکدا بودجەیان بۆ دابین بکات و دەستبەکار بن.''

لیوا عەبدولخالق تەلعەت ڕوونیشی کردەوە: ''سەردانەکان بەردەوام دەبێت و کۆبوونەوەکان دەبنە دەوری، جا لە ھەرێمی کوردستان بێت یان لە بەغدا.''

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار