٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی په‌رله‌مان: بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بكه‌ین

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی راپۆرتی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان سه‌باره‌ت به هۆكاری وەستاندنی پڕۆژەكانی ڕێگاوبان و تەواونەكردنی یەكەكانی نیشتەجێبون و هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵەی ئەلیكترۆنیەكان.  

د. رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ نوسراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "به‌ پشتبه‌ستن به‌ حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بكه‌ین، بۆ دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م، له‌ كاتژمێر 10:00ی به‌یانیی ڕۆژی دوشه‌ممه‌ 27ی (حوزه‌یران/6)".

به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ كه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكردوه‌، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م تایبه‌ت ده‌بێت به‌ خستنه‌ڕو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان سه‌باره‌ت به هۆكاری وەستاندنی پڕۆژەكانی ڕێگاوبان و تەواونەكردنی یەكەكانی نیشتەجێبون لە وادەی یاسایی دیاریكراوی خۆیاندا، بەئامادەبونی دانا عه‌بدولكه‌ریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (66) لە پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

هه‌روه‌ها له‌ ته‌وه‌ری دووه‌مدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای (بەركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلكترۆنی و مامەڵەی ئەلیكترۆنیەكان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار