٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە بەردەڕەش ٣٣ ناحیە و کۆمەڵگا و گوند لە ڕێگای قەرەناز بۆ کەورەسۆر سوودمەند دەبن

سەرچاوە: KDP.info

بەردەڕەش -KDP.info- سەرپەرشتیاری ڕێگای قەرەناز بۆ کەورەسۆر لە سنووری بەردەڕەش گوتی، کاری بەردەوام لەو ڕێگایە دەکەن و لە قۆناغی کۆتاییدایە و بەم نزیکانە تەواو دەبێت و دەکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییانەوە کە ٣٣ ناحیە و کۆمەڵگا و گوند لێی سوودمەند دەبن.

ئەندازیار مونیرە ئەزوەر، سەرپەرشتیاری ڕێگای قەرەناز بۆ کەورەسۆر لە سنووری بەردەڕەش، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''شەپۆلی گەرما تا ڕاددەیەک کاریگەریی لەسەر ئێمە ھەبووە لە کاتی کارکردن لە ڕێگای قەرەناز بۆ کەورەسۆر لە سنووری قەزای بەردەڕەش، بەڵام لە کارەکانی خۆمان بەردەوامین و ئێستا ڕێژەی تەواو بوون گەیشتووەتە زیاتر لە ٨٠% و بەردەوامیش کاری تێدا دەکەین و لە ماوەیەکی نزیکدا ڕێگایەکە تەواو دەبێت و تەنھا ھەندێک وردەکاریی دەمێنێت، وەکوو دانانی ئاگادارکردنەوەی ھاتوچۆ و وردەکاریی دیکە، بەڵام کاری قیرکردن ھەشت ڕۆژی دیکە ھەوڵ دەدەین تەواو بکەین.''

ئەندازیار مونیرە ئەزوەر گوتیشی: ڕێگاکە ٤٤ کم دەبیت و بە گوژمەی ١٤ ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت کە بەگشتی ٣٣ ناحیە و کۆمەڵگا و گوند لەو ڕێگایە سوودمەند دەبن .

گوتیشی: کاری جددی بۆ ڕێگاکە دەکرێت و لە ھەر شوێنێکیش پێویستی بە چاککردنەوە ھەبێت، چاکی دەکەنەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار