كۆبونەوەی دەزگای ھەڵبژاردنی لایەنە سیاسیەكان لە سەرۆكایەتی ھەرێم دەستیپێكرد

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشهممه كۆبوونهوهی دەزگای ھەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەكان لە سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان بەرێوە دەچێت.
پەیامنێری ماڵپهڕی فهرمیی پارتی ڕایگهیاند، كۆبونەوەی دەزگای ھەڵبژاردنی لایەنە سیاسیەكان لە سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان دەستیپێكرد بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن و یاسای ھەڵبژاردن.
ھەر بەگوێرەی زانیاریەكانی پهیامنێرمان، بڕیارە رۆژی 01/07/2022 سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان دوایەمین دەرئەنجامی گفتوگۆی لایەنەكان بخاتە روو بەپێی رێككەوتنی لایەنەكان پرسەكانی كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن و یاسای ھەڵبژاردن و وادەی نوێی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بخرێتە روو.
ڕامان وریا




