كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه

ھەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه، پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك نزم ده‌بنه‌وه و ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵیش هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به 1-3 پله نزم ده‌بنه‌وه، خێرایی با له‌نێوان 10-25 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا به‌ئاراسته‌ی باكوری رۆژئاوا ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی ئاسمان به گشتی ساماڵه له‌گه‌ڵ زیادبونی خێرایی با له‌هه‌ندێك كات و ناوچه كه ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی تۆز‌و خۆڵ و ئاستی به‌رزبونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵه‌كه‌ش مامناوه‌نده له‌كاته‌كانی شه‌ودا كاریگه‌ریه‌ی لاواز ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به نزیكه‌ی 4-6 پله‌ی سیلیزی نزم ده‌بنه‌وه.
باسی له‌وه‌شكردوه، خێرایی با له‌نێوان 10-25 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت و هه‌ندێك جاریش چالاك ده‌بێت بۆ سه‌روی 35 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا، مه‌ودای بینینیش له‌كاتی به‌رزبونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ بۆ 6-8 كیلۆمه‌تر كه‌مده‌بێته‌وه.
ڕامان وریا




