ژمارەی ڕزگاربووانی دەستی داعش گەیشتە ٣ ھەزار و ٥٥٣ کەس
__2022_06_20_h16m5s15__ER.jpg)
شنگال -KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش گوتی، ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش بەردەوامە و ئەمڕۆش کچێکی دیکە ئازاد کرا، بەمەش ژمارەیان گەیشتە ٣ ھەزار و ٥٥٣ کەس.
حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەمڕۆ ٢٠/٠٦/٢٠٢٢، کچێکی ئێزدی بە ناوی ڕۆسیتا حەجی باجۆ، کە خەڵکی کۆمەڵگای تلقەسب و تەمەنی ١٦ ساڵە، لە کەمپی ھۆل ڕزگار کرا و بڕیارە دوای چەند ساعەتێکی دیکە بگاتەوە ھەرێمی کوردستان و بە کەسوکاری خۆی شاد بێتەوە.''
بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش گوتیشی: ''بە ڕزگارکردنی ئەو کچەوە تا ئێستا ٣ ھەزار و ٥٥٣ کەس ڕزگار کراون و نزیکەی ٢ ھەزار و ٦٠٠ کەسی دیکەش ماون ڕزگار بکرێن.''
بڵند ئیبراھیم




