٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەت: 135 ھەزار تۆن گەنم رادەست کراوە و پارەکەشیان راستەوخۆ پێدەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری چاندن و بنەتۆ لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، رادەستکردنی گەنم بە سایلۆکان بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە 135 ھەزار تۆن گەنم رادەست کراوە و جووتیارانیش راستەوخۆ پارە وەردەگرن. دەشڵێ، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو گەنم ھەبێت، کە ھەر تۆنێک بە 850 هەزار دینار لە جووتیاران وەردەگیرێت.

رێژین سدقی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، رادەستکردنی گەنم بە سایلۆکان بەردەوامە و ئەمساڵ بەرھەم زۆر باشترە لە ساڵی ڕابردوو، تا ئێستاش زیاتر لە 135 ھەزار تۆن گەنم رادەست کراوە، ئەمە جگە لەوانەی داویانە بە کۆمپانیاکان و ھێشتاش گەنم ماوە رادەست بکرێت، کە رادەستیش دەکرێت راستەوخۆ پارەیان پێ دەدرێت، کە نرخی یەک تۆن 850 ھەزار دینارە.

سدقی گوتیشی، پرۆسەی رادەستکردن بەردەوام دەبێت تا گەنم ھەبێت، چونکە چەند گەنم ھەبێت سایلۆکان وەری دەگرن لەگەڵ کۆمپانیاکانیش، بۆیە ئەمە بۆ جووتیاران باشە، چونکە بەرھەمیشیان ئەمساڵ باشە و نرخەکەشی گونجاوە و پارەکەشیان راستەوخۆ پێدەدرێت، ئەمانە ھەنگاوی باشن بۆ پشتگیریکردن لە جووتیاران.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: "جووتیارانی ئێمە لەگەڵ سایلۆکان ڕاھاتوون و ھیوادارین ھەمیشە بەو شێوەیە بێت، بۆ ئەوەی جووتیاران قازانج بکەن و پشتگیرییان بکرێت، بەڵام بەداخەوە ئەو شوێنانەی دەشتایین وەکو بەشێکی ھەولێر و ناوچەکانی دیکە، بەرھەمیان کەم بوو، بەڵام بە گشتی ئەمساڵ بەرهەم لە ساڵی ڕابردوو زیاترە".

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار