مەسروور بارزانی ڕەزامەندی دا بە خەرجکردنی 800 ملیۆن دینار بۆ سلێمانی

سلێمانی-KDP.info- دوای بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیە و پشتراستکردنەوەی چەند کەیسێک لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ دوووشەممە، مەسروور بارزانی رەزامەندی لەسەر 800 ملیۆن دینار دا وەک بودجەی فریاگوزاری خێرا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا بە خەرجکردنی بڕی 800 ملیۆن دینار وەکو بودجەی فریاگوزاری خێرا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی.
مەسروور بارزانی وەزیری تەندروستی راسپارد بۆ بەدواداچوونی رەوشی تەندروستی و ئامادەیی و پاڵپشتیکردنی هەر پێوستیەک بۆ ڕێگریگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا.
ڕامان وریا




