٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا له‌ هەولێر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا له‌ هەولێر كرد و پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی مانگی ڕابردووی نێوان سەرۆك بارزانی و سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا تاوتوێ كرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20/6/2022 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە ئۆلیڤییێ دیكۆتینی، كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا له‌ هەولێر كرد، لە دیدارەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا و پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی مانگی ڕابردووی نێوان سەرۆك بارزانی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا تاوتوێ كرا.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و سیناریۆ و ئەگەرەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە قۆناغی داهاتوو ئاڵوگۆڕ كرا.

دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی سووریا و ئاییندەی گەلی كورد له‌ سووریا، تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار