مه‌سرور بارزانی: هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی پەتای کۆلێرا لە هه‌ولێر و سلێمانی نیگەرانی کردم

هه‌ولێر-KDP.info- مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی خۆی له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا له هه‌ولێر و سڵیمانی راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، لەگەڵ وەزیری تەندروستی لەپەیوەندیدام لەپێناو گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی دووپاتیكرده‌وه، "هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی پەتای کۆلێرا لە سلێمانی و ھەولێر نیگەرانی کردم".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "لەپەیوەندیدام لەگەڵ وەزیری تەندروستی لەپێناو گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم پەتایە".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا گوتی: "داوا لە ھاووڵاتییانی خۆشەویست ده‌كه‌م، پابەندی رێنمایی تەندروستی و پاک‌وخاوێنی و خۆپارێزی بن".




