٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"کۆمپانیاکانی ھیندستان ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بڕیارە ژمارەیەک کۆمپانیای وڵاتی ھیندستان سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن و بەرپرسێکی یەکێتیی وەبەرھێنەرانیش دەڵێت، کۆمپانیا ھیندییەکان دەیانەوێت لە بواری نەوت و گاز و دەرماندا لە ھەرێمی کوردستان ڕۆڵیان ھەبێت.

کەمال ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتیی وەبەرھێنەرانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بڕیارە شاندێکی کۆمپانیاکانی وڵاتی ھیندستان سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لە کۆتاییی ئەم مانگەدا شاندی گەورە کۆمپانیاکانی ھیندستان کۆ بوونەوە و چالاکییان لەگەڵ وەبەرھێنەرانی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەبێت.''

کەمال ئەحمەد ڕوونیشی کردەوە: ''کۆمپانیا ھیندییەکان دەیانەوێت لە بواری نەوت و وزە و دەرمان و کەرتە جیاوازەکاندا لە ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان بکەن، بەتایبەتی لە کەرتی نەوت و گازدا، پێشتریش چەندین کۆمپانیای ھیندستان سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە و دەیانەوێت ژمارەیەک کارگە بۆ بەرھەمھێنان لە ھەرێمی کوردستان دروست بکەن، بەتایبەتی لە بواری تەندروستیدا و، دەیانەوێت دەرمان بە کواڵێتیی جیھانی بەرھەم بێنن.''

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار