٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری سلێمانی: 10 حاڵه‌تی كۆلێرا له‌ سلێمانی تۆمار كرا

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، 10 حاڵەتی نەخۆشیی کۆلێرا لەناو ھاووڵاتیاندا بڵاو بووەتەوە و  لیژنەیەکی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆلێرامان بۆ بەگژداچوونەوەی ئەو نەخۆشییە پێک ھێناوە.

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند:  395 ھاووڵاتی بەھۆی سکچوون و ڕشانەوە لەناو نەخۆشخانەکانی سلێمانی، چارەسەری پزیشکی وەردەگرن، داوا لەھاووڵاتییان دەکەین، ئەگەر تووشی سکچون و ڕشانەوە بوون بەپەلە سەردانی نەخۆشخانە بکەن بۆئەوەی چارەسەری پزیشکی وەربگرن.

ئاماژەی بەوەش کرد، نەخۆشیی کۆلێرا  نەخۆشییەکی مەترسیدارە زیاتر لەئاوی پیسەوە خەڵک تووشی دەبێت، بەڵام ئێمە بە ھاوکاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەموو ھەوڵەکانمان دەخەینە گه‌ڕ بۆ بەگژداچوونەوەی ئەو نەخۆشییەی کە ھەڕەشە لە تەندروستی ھاووڵاتییان دەکات.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار