سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى باڵاى سەربازی و ئه‌منیی عیراقى كرد

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2022/6/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى سەربازی و ئه‌منیى عیراق به سه‌رۆكایه‌تیى جه‌نه‌راڵ عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاروڵڵا سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى عیراق كرد كه له به‌ڕێزان فه‌رمانده‌كانى هێزى زه‌مینى، ئاسمانى، پاسه‌وانى سنوور، پۆلیسى فیدراڵى، هه‌واڵگرى، هه‌واڵگریی سه‌ربازى و ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و چه‌ند پله‌دارێكى دیكه‌ى سه‌ربازى و ئه‌منى پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا شانده‌كه پیرۆزبایی‌یان له گۆڕانكارییه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ئه‌و فه‌رمانده و پله‌دارانه خواست كه له پۆسته‌كانى وه‌زاره‌تدا ده‌ستبه‌كار بوون.
شانده‌كه دووپاتى كرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌یان به‌شێكه له به‌رنامه‌ى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى سوپا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و ئاماده‌یییان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى وه‌زاره‌تى به‌رگریى عیراق له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، نیشان دا.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى كردن و دووپاتى كرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌یان په‌یامێكى به‌هێزى پشتگیرى و هاوكارییه و هیواى خواست به چاوى هاوبه‌ش و وه‌ك به‌شێك له سیستمى به‌رگریى عیراقى سه‌یرى پێشمه‌رگه بكرێت كه بۆ هه‌مان ئامانج كار ده‌كه‌ن، ئه‌ویش پاراستنى وڵات و ئارامى سه‌قامگیرییه.
هه‌ڕه‌شه و جمووجووڵهكانى داعش به‌تایبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى كه جوگرافیایه‌كى سهخیتان هه‌یه و له ناوچه‌كانى سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ سووریا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو. تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان سوپا و پێشمه‌رگه و سوودوه‌رگرتن له پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى كرده‌وه بۆ بنه‌بڕكردنى یه‌كجاره‌كیى داعش.




