٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیاری ھاوردەکردنی بەنزین لە دەرەوەی وڵات کەوتە واری جێبەجێکردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

حاجی ئۆمەران -KDP.info- گوتەبێژی خاڵی سنووریی حاجی ئۆمەران گوتی، دوای بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ ھەڵگرتنی باج و ڕسوومات، بۆ ھاوردەکردنی بەنزین لە دەرەوەی وڵات و ھەرزانکردنی بەنزین، ئەو بڕیارە کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە و دەبێتە ڕێگاخۆشکەر بۆ ھاوردەکردنی بەنزین و ھەرزانکردنی.

سیروان حەسەن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دوای ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی ھەرزانکردنی بەنزین، بۆ ھاوردەکردنی بەنزین باج و ڕسووماتی لەسەر بازرگانان ھەڵگرت، بڕیارەکە گەیشتووەتە ئێمە و ئێستا بازرگانان دەتوانن بەنزین ھاوردە بکەن و بڕیارەکە کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە.''

گوتەبێژی خاڵی سنووریی حاجی ئۆمەران گوتیشی: ''ئەو بڕیارە گرنگە و دەبێتە ڕێگاخۆشکەر بۆ ئەوەی بازرگانان بەنزین ھاوردە بکەن و نرخەکەیشی ھەرزان بێت.''

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ ھەرزانکردنی نرخی بەنزین چەندین ھەنگاوی ناوە، کە لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەی گرانبوونی بەنزیندایە.

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار