٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری کار: بەپێی توانا کار بۆ ھاووڵاتیان دەدۆزینەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری کار لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ھاووڵاتیانی بێکار بەمەبەستی دۆزینەوەی ھەلیکار تۆمار دەکرێن و ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاوی ھەلیکاریان بۆ دەرەخسێنین.

کارزان عەلی، بەڕێوەبەری کار لە پارێزگای ھەولێر، بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتی کار ئەرکی دۆزینەوەی کارە لە ھەرێمی کوردستان بۆ ھاووڵاتیانی بێکار و بەردەوام ئەو کەسانەی کاریان دەست ناکەوێت یانیش کاریان لەدەستداوە سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئێمە دەکەن بۆ دۆزینەوەی ھەلیکار و خۆیان تۆمار دەکەن، ئێمەش بەپێی توانا کار دەدۆزینەوە بۆ ھاووڵاتیان".

بەڕێوەبەری کار  گوتیشی: "ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاوی ھەلیکار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کارەوە دەرەخسێندرێت بۆ ھاووڵاتیان، واتا ئێمە مانگانە بەپێی ئەو خواستەی ھەیە بۆ کار ئەو دەرفەتانەی دێنە بەردەست ھەوڵدەدەین زۆرترین ھەلیکار بۆ ھاووڵاتیان دابین بکەین".

کارزان عەلی روونیکردەوە: "مانگانە ئاماری ھەلیکار گۆڕانکاری بەسەردا دێت و جار ھەبووە زیاتر لە ھەزار دەرفەتی کار دراوە بە ھاووڵاتیان، بەڵام بەھۆی زۆری رێژەی بێکاری خواست زۆرترە لە پەیداکردنی دەرفەتی کار".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار