تیمی كوردستان تیڤی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌وه په‌لامار ده‌درێن

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كاتی ڕووماڵكردنی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی كه له شاری كه‌لار ڕووی دا، له‌لایه‌ن ئه‌ندام و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر په‌یامنێر و تیمی كوردستان تیڤی و به بۆكس و قسه‌ی نه‌شیاو په‌لامار ده‌درێن.
محه‌مه‌د ساڵح په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: بۆ ڕووماڵكردنی ئه‌و ڕووداوه ته‌قینه‌وه‌یه‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری كه‌لار ڕووی دا، وه‌ك تیمی كوردستان تیڤی چووینه به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار، به‌ڵام ئه‌ندام و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه هێرشیان كرده سه‌رمان و ڕێگرییان لێ كردین و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك په‌لاماریان داین.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌ندام و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه به بۆكس و قسه‌ی نه‌شیاو په‌لاماریان داین و ئازارێكی زۆریان داین.
محه‌مه‌د ساڵح په‌یامنێری كوردستان تیڤی هه‌روه‌ها گله‌یی له هێزه‌كانی پۆلیس و پاسه‌وانانی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژاریش كرد كه هیچ هه‌ڵوێستێكیان له كاتی هێرش و په‌لاماره‌كانی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه نه‌بوو و ته‌نیا وه‌ك ته‌ماشاكه‌ر وه‌ستاون و پێیان گوتوون كه له شوێنه‌كه دوور بكه‌وینه‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 9:30 له نزیك سایلۆی كه‌لار به درۆن هێرشكرابووه سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێب و به هۆیه‌وه 4 كه‌س كوژرابوون و كه‌سێكی تریش بریندار ببوو و گه‌یه‌نرابووه نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار.
دژه‌تیرۆری كوردستان سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه هێرشه‌كه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجامدراوه و 4 چه‌كداری په‌كه‌كه كراونه‌ته ئامانج و كوژراون و كه‌سێكی تریش بریندار بووه.




