سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى تازه‌ى ئه‌مه‌ریكا كرد

هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 2022/6/16 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە خاتوو ئالینا ڕۆمانۆوسكی باڵیۆزی تازەی ئەمەریكا لە عێراق كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له خاتوو ڕۆمانۆوسكى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى سیاسیى عیراق و پێشبینییه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات و تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه، خسته ڕوو.
هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكایان له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش دووپات كرده‌وه، به‌تایبه‌تى له بوارى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى ئه‌مه‌ریكیدا له عیراق و هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێویسته هێز و لایه‌نه عیراقییه‌كان پێكه‌وه كار بكه‌ن و هاریكار بن بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌ى ده‌ر‌چوون له چه‌قبه‌ستوویى و بنبه‌ستى سیاسى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌كان و دابینكردنى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسى و ئه‌منى له وڵات.
گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر عیراق و هه‌رێمى كوردستان و چۆنیه‌تیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه به‌ڕێز ڕۆبێرت پاڵادینۆ، كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.




