٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاسانکاریی بۆ جووتیاران دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، لە گوندەکان پۆند دروست دەکرێن بۆ ئەوەی جووتیاران سوود لە ئاوی سەرزەوی وەربگرن و خزمەتگوزارییش پێشکەشی جووتیاران دەکرێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە کەرتی کشتوکاڵ ببووژێتەوە، چونکە داھاتیان لە شار هەرچەندە بێت، ئەگەر بگەڕێنەوە گوند، بۆ دوو قات و سێ قات زیاد دەبێت.

کەریم سلێمان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی بە کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوەی ئاو دەدات، بەتایبەت لە گوندەکان و بەنیازین لە سەرتاسەری کوردستان لە گوندەکان پۆند ھاوشێوەی گەڕ دروست بکرێت و سوود لە ئاوی باران دەبیندرێت، کە باشترین سوود ئەوەیە کە سوود لە ئاوی سەرزەوی وەربگیرێت و ئاوی ژێرزەوی بپارێزرێت و تەواوکردنی بەنداوەکان و ئەوەی گرنگە ھاوکاریی کشتوکاڵی بگەڕێتەوە کە ڕاستەوخۆ جووتیاران لێی سوودمەند بن  و ھاوکاریی جووتیاران بکرێت، کە جووتیاران دەبنە ھۆی ئەوەی بەرھەمی کشتوکاڵی زیاتر پێش بخرێت.''

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: ''پڕۆژەی بچووک لە گوندەکان دروست بکرێت و حکوومەتیش خزمەتگوزارییان بۆ دابین بکات و ئەوەی لە شارەکان داھاتی ٥٠٠ دۆلار بێت، لە گوندەکان داھاتی ببێتە ھەزار و٥٠٠ دۆلار، ئەوکات خەڵک دەچنەوە لە گوندەکان کاری کشتوکاڵی دەکەن، بۆیە ئەو کارە گرنگە و ھاندانێکە بۆ جووتیاران و کاری جددیی لەسەر دەکرێت و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش گرنگیی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ دەدات.''

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار