٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوایین زانیاری لەبارەی بەجووتسایدکردنی ڕێگای بەردەڕەش بۆ کەڵەک

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک –KDP.info- بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دھۆک گوتی، بۆ ئەوەی ڕێگای بەردەڕەش بۆ کەڵەک بکرێتە جووتساید، داواکاری گەیشتووەتە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و٨٠ ملیار دیناری پێویستە، بۆ ئەوەی ڕەزامەندیی لەسەر بدرێت و دەست بە دروستکردنی ڕێگاکە دەکرێت.

خەدیجە محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دروستکردنی ڕێگای بەردەڕەش بۆ کەڵەک لە ئەولەویەتی کارەکانی ئێمەدایە و ھەندێک کاری سەرەتاییمان بۆ کردووە و لە پلانماندایە و بڕیارە سەرجەم ڕێگاکان بکرێنە جووتساید و لە کۆبوونەوەی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە باس کرابوو و ئێمە داواکارییمان بۆ وەزارەتیش ڕەوانە کردووە.''

بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دھۆک گوتیشی: ''ئێمە ئەو ڕێگایە دەکەینە جووتساید و بۆ ئەوەی بکرێتە جووتساید ٨٠ ملیار دیناری پێویستە و دروستکردنی ئەو ڕێگایە بۆ ئێمە زۆر گرنگە و ڕێگایەکی ستراتیژی و بازرگانییە، لە سنووری دھۆک زۆرینەی ڕێگاکان کراونەتە جووتساید و ئەو ڕێگایە ماوە تا پارەی بۆ تەرخان بکرێت و دەست بە دروستکردنی دەکرێت.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار