٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کلارا عودیشو: پیلانێکی مەترسیدار ھەیە بۆ نەھێشتنی گەلی کریستیان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- نوێنەرێکی کریستیانەکان ھۆشداری دەدات لەبارەی رەوشی کریستیانەکانی عێراق و دەڵێ، لەماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا ٩٠%ی کریستیانەکان عێراقیان بەجێھێشتووە و چوونەتە دەرەوەی وڵات، ئەوانەشی ماون لە ھەرێمی کوردستانن.

کلارا عودیشو، نوێنەری کریستیانەکان لەپەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بەر لەپرۆسەی ئازادی عێراق زیاتر یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کریستیان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ھەبوون، بەڵام ٩٠%ی کریستیانەکان چوونەتە دەرەوە و لە ئێستادا مەزەندە دەکرێت تەنیا ١٥٠ ھەزار کریستیان لە عێراق ھەبن ئەوانیش زۆربەیان لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن، ھاوکات بەپێی ئامارەکانی بەردەست ٥٠ ھەزار کریستیان لە دەشتی نەینەوا نیشتەجێن و نزیکەی ٢٠٠ خێزانێکیش لە بەغدا ئەوانی دیکە لە ھەرێمی کوردستانن".

نوێنەرەکەی کریستیەکان دەڵێت: "بەشێکی کریستیانەکانی عێراق ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتی ئەوانەی سەرمایەدارن، ژمارەیەک سەرمایەداری کریستیان لە عێراق ھەبوون ئەوانیش دەرچوونە و دەست بەسەر موڵک و ماڵیاندا گیراوە".

کلارا عودیشو ڕوونیکردەوە: "پیلانێکی مەترسیدار ھەیە بۆ نەھێشتنی گەلی کریستیان لە عێراق، بەداخەوە کریستیان ھاووڵاتی رەسەنی ئەم وڵاتەن و بەپیلان کار بۆ لەناوبردنیان دەکرێت، حکوومەت و سیاسیەکانی عێراقیش ھیچ ڕۆڵێکیان نییە بەرامبەر ئەو زۆڵمەی لە کریستیانەکان دەکرێت و دەست بەسەر موڵک و ماڵی کریستیانەکان گیراوە و دەیانەوێ بە یەکجاری لە عێراق نەمێنن".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار