٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە سلێمانی و هەڵەبجە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، ئەمڕۆ زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمه‌ بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی بەنزین.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، "دوای ئەوەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی راسپارد بۆ چارەسەركردنی گرفتی گرانبوونی بەنزین و کۆنترۆڵکردنی نرخ، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیداره‌ سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین."

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار