یەك دەوڵەت، یەك وڵات، یەك ئاڵا و یەك نەتەوە
نووسەر: حەسەن جەلال گووزەل
سەرچاوە: سەباح
سلۆغانی یەك دەوڵەت، یەك وڵات، یەك ئاڵا و یەك نەتەوە كە هەمیشە و لە هەر كاتە سات و لە ژێر هەر مەرجێكدا لە لایەن سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغانەوە دووبارە دەكرێتەوە گارانتوری پێكەوەژیان و تەباییمانە لە توركیای نوێدا. ئەم سلۆغانە سەرەڕای ئەوەی كە پارێزەری یەكپارچەیی توركیا لە داهاتوویە هاوكات ئیفادە كردن یا تەعبیر كردنی مادەی سێیەمی دەستووری بنەڕەتی توركیایە كە دەڵێت" دەوڵەتی توركیا بە خاك و نەتەوەكەیەوە بە هیچ شێوەیەك پارچە ناكرێت.
سەرۆك وەزیری توركیا لە هەر دەرفەت و لە هەر كۆڕ و كۆبوونەوەیەكی خۆیدا باسی ئەوەیشی كردووە كە بەو پەڕی هێًزی خۆیانەوە لە دژی رەگەزپەرەستی ئەتنیكی و رەگەزپەرەستی و جیاوازی ئاینین. سەرۆك وەزیری توركیا بەم سلۆغانانەی خۆی لە راستیدا خوتەبی وەداعی بۆ رەگەزپەرەستی و ناسیونالیزم و جیاخوازی ئەتنیكی و ئاینی وتووتەوە و ئەم جۆرە هەڵوێستانەی وەلاوە ناوە.
تاوانبار و دەستگیر كراوی دۆزی ئەرگەنەكۆن دغۆپەرینچەك رەنگە ئێستا مۆر بكات بەڵام لە ساڵی 1990دا لە گۆڤارەكەی خۆیدا مانشێتێكی یەكجار گەورەی نووسیبوو و ناوەرۆكی مانشێتەكە بەمجۆرە بوو" بەرەو ساڵی 2000 كۆماری كوردستان و توركیا".
بە درێژایی مێژووی توركیا بە گشتی 129 دەوڵەت لە سەر ئەم خاكە دامەزراون كە 16یان دەوڵەتی گەورە بوونە و ئەوانی دیكە دەوڵەتی گچكە بوونە، ئەم دەوڵەتانە هەر هەموویان لە لایەن گەلی توركەوە دامەزراون و كۆمارێكیان لایقی خۆیان نەبینیوە. هەندێك جار ئەم خەڵكە هەوڵی داوە كە ناسنامەیەكی سەردەست وەكو ناسنامەی عوسمانی بخاتە پێش و جار جاریش هەولی سەردەست كردنی ناسنامەی توركیەیی بوونی داوە، بەڵام هیچ كات بیری لەوە نەكردووەتەوە كە كۆمارێك بۆ خۆی دابمەزرێنێت. لە سەردەمی رەحمەتی ئوزاڵدا چەندین خائین و خیانەتكار چەند ناوێك وەكو كۆماری ئانادۆلیان دەرخستە مەیدان. هاوكات لەگەڵ دەركەوتنی ئەم ناوە نوێیانە ئوجەلانیش بە پیًشنیار كردنی فەدراڵییەت بۆ توركیا و كوردەكانی توركیا، هەوڵی ئەوەی دەدا كە كۆماری كوردستان و توركیا كە لە لایەن دغۆ پەرینچەكەوە پێشكەش كرابوو جێبەجێ بكات.
نووسەری ناوداری تورك دكتور محەمەد دۆغان لە بەرهەمێكی خۆی بە ناوی فەرهەنگی گەورەی توركیدا باسی مانای وشەی توركیای كردووە و نووسیویەتی" توركیا بە مانای وڵاتی توركەكانە، تركلی و توركستان، وڵاتی دەوڵەتی توركە، ئەو وڵاتەیە كە لە نێوان ئانادۆڵ و تەراقیەدایە و وڵاتێكی عۆسمانییەكانە.
ناوەندی زمانی توركیش لە بەرهەمێكی خۆی بە ناوی رێزمانی توركیدا بە شێوەیەكی بەرفراوانتر و جیاوازتر بەڵام یەكسان لەگەڵ دەستوورە بنەڕەتییەكانی ساڵانی 1924 و 1982 پێناسەی مانای توركیای كردووە و نووسیویەتی" وشەی تورك بە مانای ئەو كەسانەیە كە لە نێو سنوورەكانی كۆماری توركیادا دەژین و ئەو كەسانە كە گرێدراوی ئەم قەومەن. ئەو كەسانەی كە بە زاراوە جیاوازەكانی توركی لە هەر چوار گۆشەی جیهان قسە دەكەن و ئەو كەسانە كە هاووڵاتی كۆماری توركیان.
لە سەدا 85ی ژمارەی دانیشتوانی توركیا خاوەن ناسنامەیەكی ژێرین بە ناوی ناسنامەی توركین. بە پێ ئەو راپرسییەی كە وڵاتانی ئەورووپایی بە نیسبەتی خۆیان لە بەرامبەر توركیادا ئەنجامیان داوە توركیا وەكو وڵاتانی ئەورووپایی خاوەن كۆمەلًگەیەكی پڕەنگ و موزائیك نییە بەڵكۆ خاوەن كۆمەڵگەیەكی هەموژەنە ( یەكرەنگ).
كاتێك كە سەرۆك وەزیری توركیا دەڵێت" ئێًمە لە دژی هەر جۆرە رەگەزپەرەستییەكی هەرێمی، قەومی و ئائینین هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاشیش دەڵێت" پارێزگاری كردن لە ناسنامەی توركی كەوتووتە سەر شانی بەدەپە. مانای ئەم دوو قسانە زۆر نزیكی یەكترە و لە یەك خاڵدا یەك دەگرنەوە و سەلمێنەری ئەوەیە كە هەر كەس و هەر نەتەوەیەك كە لە نێو سنوورەكانی كۆماری توركیادا دەژیت پێكهاتەیەكی سەرەكەی میللەتی توركە.
میللەتی تورك كە یەك میللەتە ماناكەی ئەوە نییە كە باس لە یەك نەتەوە یا یەك پێكهاتە بكات بەڵكۆ باس لە یەك ناسنامەی سیاسی دەكات. بەو ماناییە كە پێكهاتە جیاجیاكان دەتوانن ناسنامەی قەومی و ئەتنیكی خۆیانیان بپارێزن بەڵام دەبێت لە ژێر یەك ناسنامەی سیاسیدا كۆ ببنەوە و ئەویش ناسنامەی تورك یا توركیایە.




