٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حکوومەتی هەرێمی کوردسیان، هاووڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە كە لەڕێگەی پاڵپشتی نرخی بەنزین و بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیاكان هەموو رێكارێك دەگرێتە بەر بۆ زیادبوونی بەرهەمهێنانی ناوخۆ و خستنەڕووی بەنزینێكی زیاتر لە بازاڕەكاندا.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بڵاوی کردەوە: "لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە مەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی نرخی بەنزین، كە گرانبوونی نرخەكەی لەئاكامی بەرزبوونەوەی نرخی جیهانی و پابەندنەبوونی حكوومەتی عێراق، بەناردنی ئەو بڕە بەنزینەی كە بۆ هەرێمی كوردستانی بەنرخێكی دیاریكراو دەینارد دروست بووە. وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان هاووڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە كە لەڕێگەی پاڵپشتی نرخی بەنزین و بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیاكان هەموو رێكارێك دەگرێتە بەر بۆ زیادبوونی بەرهەمهێنانی ناوخۆو خستنەڕووی بەنزینێكی زیاتر لەبازاڕەكاندا".

ئاماژەی بەوەشکراوە: "بۆ ئەم مەبەستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی دارایی بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە دەكات، بەشێكی زۆری رسومات و باجەكان لەسەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵدەگرێت و كار ئاسانی پێشكەش بە هەموو كۆمپانیاكان دەكات، بۆ  هێنانی بەنزین بە مەرجێك كاریگەریی  لەسەر كوالێتی  بەنزین و تەندروستی هاووڵاتیان نەبێت و لەگەڵ رێنماییەكانی پاراستنی ژینگەدا بگونجێت. هاووڵاتیانیش دڵنیا دەكەینەوە لە ماوەیەكی كورتدا كۆنتڕۆڵی نرخەكان دەكەین".

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار