٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کێشەی ناوچە کوردستانییەکان دەگەیەندرێتە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی جیھان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بڕیارە لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان لەبارەی ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، نوێنەرانی وڵاتانی بیانی ئاگادار بکاتەوە و ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێت، پلان ئەوەیە سەردانی جێنین پلاسخارتیش بکەن.

مەم ئەسکەندەر، ئەندامی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''تەعربێکی مونەزەم لە ناوچە کوردستانییەکان دەستی پێ کردووە و بە پیلان کار بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە دەکرێت، پێشتر وەک لیژنە ھۆشداریمان داوەتە ڕای گشتی و سەردانی چەندین ناوچەمان کردووە و بڕیارە حەفتەی داھاتووش سەردانی خانەقین و مەندەلی بکەین.''

ئەندامەکەی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان دەشڵێت: ''لە ئەنجامی سەردان و بەدواداچوونمان ئاماری زۆر مەترسیدارمان دەست کەوتووە و پێویستە ڕێگری بکرێت لەو ھەموو تەعریب و زۆڵم و ستەمەی لەسەر کوردانی ناوچە کوردستانییەکان ھەیە.''

مەم ئەسکەندەر ڕوونیشی کردەوە: ''لە کۆبوونەوەی ڕابردوودا بڕیار دراوە ڕاپۆرتێک ئامادە بکرێت و سەردانی ھەموو نوێنەرایەتیی وڵاتان بکەین، ھەتا سەردانی جێنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەکەین، چونکە پێش ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، ئەگەر لەو ناوچانە کورد کۆخەشی بکردایە، دنیای خراپ دەکرد، بەڵام بەداخەوە ئێستا ئەو ھەموو زۆڵم و تەعریبە ھەیە، کەچی خاتوو پلاسخارت بێدەنگە.''

 

قائید میرۆ

 


 

هەواڵی پەیوەندیدار