وەزارەتی شارەوانی ڕەزامەندی له‌سه‌ر 295 ملیۆن دینار بۆ دهۆك دا

دهۆك-KDP.info- لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، سێزدە پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، "له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دهۆك 13 پرۆژه‌ی هه‌مه‌جۆر جێبه‌جێ ده‌كرێن، كە پرۆژەكان بوارەكانی قیڕتاوكردن و كۆنكرێتكردنی شەقام و دروستكردنی باخچە و پەرەپێدانی ڕێژەی سەوزایی دەگرنەوە".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بە مەبەستی جێبەجێكردنی كارەكانی پرۆژەكان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر داهاتی شارەوانیی دهۆك، ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر 295 ملیۆن دینار.
ئاشكراشی كردووه، پرۆژەكان بە گوێرەی پلانی ساڵی 2022 و بەپێی ڕیزبەندی پلانی پرۆژەكانی شارەوانیی دهۆك لە سەنتەری شارەكەدا جێبەجێ دەكرێن.
ڕامان وریا




