٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ به‌رنامه‌ی دانیشتنی ژماره‌ (6)ی پەرلەمان بەمشێوەیە دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پێشنیاز و پڕۆژەیاسایەک دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم ئەنجام دەدات.

به‌رنامه‌ی كاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەمشێوەیە دەبێت:

-خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

پێشنیازە یاسای (بەركاركردن و هەمواركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكترۆنییەكان ژمارە (78)ی ساڵی2012).

پڕۆژەیاسای (وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ـ عێراق).

پڕۆژەیاسای (دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار