٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئیمارات، ھەوڵی ھێنانی 6 بانک بۆ کوردستان دەدات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ھەرێمی کوردستان و ئیمارات دەچنە قوناغێکی دیکەی وەبەرھێنان و بازرگانی، لە نوێترین ھەنگاودا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ھەوڵدەدەن پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوانیان فراوان بکەن و پەرەی زیاتری پێبدەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوی دەستەی وەبەر‌هێنان، ئەمڕۆ محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، پێشوازی لە ئەحمەد زاھری، کونسوڵی گشتی ئیمارات لە ھەولێر کردووە و خۆشحاڵی خۆیشی بە دەستپێشخەری دامەزراندنی ئەنجومەنەکە،  لەپێناو بووژانەوەی ئابووری، ئامادەیی ھەموو کارئاسانییەکی دەربڕی.

لای خۆشییەوە کونسوڵی گشتی ئیمارات، دامەزراندنی ئەنجومەکەی بە پێویست ناوبرد و ئاماژەی بەوەکرد، بۆ پەرەپێدانی وەبەرھێنان و بازرگانی ھەوڵی ھێنانی 6 بانک بۆ کوردستان دەدەن و ئامانجیشیانە سوود لە بەرھەمە کشتوکاڵییەکان وەرگرن.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار