٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سیمینارێک لەلایەن مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی بۆ شێرکۆ حەبیب رێکخرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان سیمینارێکیان بۆ شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر ڕێكخست، لە سیمینارەکەشدا بەگشتی باس لە پەیوەندییەکانی ھەرێم لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی کرا.

مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان سیمینارێکیان لە ژێر ناونیشانی (پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی بە تایبەتی میسر لەگەڵ ھەرێمی کوردستان) بۆ شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر بە ئامادەبوونی بەرپرسی مەکتەب و ھەڤاڵانی مەکتەب رێکخست.

لە سیمینارەکەدا بەگشتی باس لە پەیوەندییەکانی ھەرێم لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی کرا و کاریگەریی ئەو پەیوەندییانە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و ئەو وڵاتانە كرا، بەتایبەتی جەختی لەسەر وڵاتی میسر کرده‌وه‌ لە تایبەتمەندی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەرێم کە تێروانینێکی تایبەتییان ھەیە بۆ عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی، لە لایەکی ترەوە جەختی لەسەر کار و چالاکییەکانی مەکتەبی پارتی لە قاھیرەی پایتەختی ئەو وڵاتە کرد کە کاریگەری لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان ھەیە، ھەروەھا ئاماژەی بە تێروانینی گەل و حکوومەتی میسری بۆ دۆزی رەوای کورد کرد، کە لەگەڵ مافە دەستوورییەکانی میللەتی کوردن.

لە تەوەرێکی تری سیمینارەکەدا بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە میسر باسی لە گرینگی بایەخدان بە زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بەرژەوەندی ھەردوولا کرد بە تایبەتی کە وڵاتی میسر پێگەیەکی تایبەتی لە ناوچەکە و جیھاندا ھەیە، لە کۆتایی دا ھەڤاڵان و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی بە سەرنج و تێبینیەکانیان سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار