٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ساسان عەونی، واژووی له‌سه‌ر 774 ملیۆن دینار بۆ گەڕەكی گردجووتیار كرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 774 ملیۆن دینار دراوه‌ بۆ پرۆژەی دروستكردنی شەقام لە گردجووتیار لە شاری هەولێر.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: بە گوێرەی فەرمانێكی وەزاری بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، رەزامەندی درا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 774 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكان لە گەڕەكی گردجووتیار لە سنووری شارەوانیی هەولێر، كە ئەم پارەیە بۆ هەردوو قۆناغی یەكەم و دووەمی پرۆژەكە بەپێی پلانی ساڵی 2022 خەرج دەكرێت.

گردجووتیار یەكێكە لە گەڕەكە گەورەكانی شاری هەولێر، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بەردەوام پرۆژەی خزمەتگوزاریی هەمەجۆری تێدا جێبەجێ دەكات، پرۆژەی دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكانیش ئاستی خزمەتگوزاری لەو گەڕەكەدا بەرز دەكاتەوە.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار