٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ رێگریکردن لە دابەشکردنی بەنزینی خراپ چاودێریەکی چڕی بەنزینخانەکان دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر رایگەیاند، بەھۆی ھاتنی وەرزی ھاوین و گرانبوونی نرخی بەنزین چاودێریکردنی بەنزینخانەکانمان چڕکردۆتەوە و ھەر بەنزینخانەیەک بەنزینی خراپ و کوالێتی باش نەبێت سزای دەدەین و تەنھا لە ماوەی چەند ڕۆژێک ٣٠ بەنزینخانەمان سزاداوە و بەردەوامیش دەبین، چونکە بەنزینی خراپ لە وەرزی ھاوین و گەرما کاریگەری خراپی لەسەر ئۆتۆمبێل ھەیە.

ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە لیژنەی ھەمیشەییمان ھەیە و بەردەوام سەردانی بەنزینخانەکان دەکەن و چاودێری کوالێتی بەنزینەکە دەکەن و ئەگەر بەنزین نرخی گران بێت بەنزینخانەکان ھەوڵدەدەن بەنزینی ھەرزان پەیدابکەن بۆ ئەوەی ھاووڵاتی لێیان بکرێت، بۆیە لە مانگی شەش ئەگەر کوالێتی بەنزین خراپ بێت کاریگەری لەسەر ئۆتۆمبێل دەبێت، بۆیە لیژنەکانمان بەھاوکاری پارێزگا و قایمقامیەت چاودێریکردنەکەیان چڕتر و توندتر کردووە و رێکارەکانیش زیاترکراون، بۆیە ڕۆژانە سەردانی بەنزینخانەکان دەکرێت و گوێش لە سکاڵای ھاووڵاتیان دەگرین و ھەر سکاڵایەک ھەبێت بەدواداچوونی بۆ دەکەین".

ئاری کاکەشین گوتیشی: "بەردەوام بەھۆی خراپی کوالێتی بەنزین، بەنزینخانەکان سزا دەدرێت و تەنھا لە ماوەی چەند ڕۆژێک ٣٠ بەنزینخانەمان سزاداوە، کە بەنزینی خراپیان فرۆشتووە و کوالێتیشی خراپە، بۆیە ھەر بەنزینخانەیەک بەنزینی خراپ بفرۆشێت سزادەدرێت".

کاکەشین باسی لەوەشکرد: "بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوردەکردنی بەنزین لە دەرەوە بەردەوامە و بازرگانان سەرپشک کراون لە ھێنانی بەنزین و ئەوانیش بەپێی بارودۆخی خۆیان بەنزین ھاوردە دەکەن، بەڵام ئەگەر زۆر ھاوردە بکرێت کاریگەری لەسەر نرخەکەشی دەبێت و ھەرزانتر دەبێت".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار