٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژە ڕاگیراوەکانی وەبەرھێنان تەواو دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرھێنان تەواو نەکراون و دەستەی وەبەرھێنانیش خەریکی چارەسەرکردنی کێشەکانیانە، بەرپرسێکی دەستەش دەڵێت، ژمارەیەک لەو پڕۆژانە کاریان تێدا دەکرێت و ئەوانەشی ماون تەواو دەکرێن.

د. ھەڤاڵ سدیق، بەڕێوەبەری مۆڵەتدان لە دەستەی وەبەرھێنان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرھێنان مۆڵەتیان پێ دراوە، بەڵام لەلایەن وەبەرھێنەرانەوە تەواو نەکراون و خەڵکیش گلەیییان ھەیە لەوەی پارەیەکی زۆریان خستووەتە نێو ئەو پڕۆژانە و داوای مافی خۆیان دەکەن، بۆیە ھەرکەسێک دەستی بە پڕۆژەکەی نەکاتەوە لێی وەردەگیرێتەوە".

بەرپرسەکەی وەبەرھێنان گوتیشی: "کێشەی ژمارەیەک پڕۆژە چارەسەر کراوە و دەست بە تەواوکردنیان کراوە، ئەوانەی ماون کاریان لەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی ئەوانیش تەواو بکرێن".

د. ھەڤاڵ سدیق ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "یەکێک لەو پڕۆژانەی بەرچاوە و تەواو نەکراوە پڕۆژەی دەشتی بەھەشتە لە ھەولێر، لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پڕۆژەی دەشتی بەھەشت پێک ھاتووە و خەریکی پێداچوونەوەن، ئەوەش چارەسەر دەکرێت و دەست بە تەواوکردنی دەکرێت".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار