پارتی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی ھاوار بانیخێڵانی و کامیل جەرجیس و حیفزوڵڵا نێروەیی دەکات

هەولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی ھاوار بانیخێڵانی و کامیل دارا جەرجیس و حیفزوڵڵا نێروەیی دەکات.
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
بەڕێزان خانەوادەی (ھاوار بانیخێڵانی)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (ھەیبەت عەبدولقادر فارس) خوشکی بەڕێزتانمان بیست.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌وادە بەڕێزەکەتان و ته‌واوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواکارین گیانی كۆچكردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و، دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
_________________________
بەڕێزان خانەوادەی (کامیل دارا جەرجیس)
خەمباربووین بەبیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز رائید (کامیل دارا جەرجیس).
بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده سەربەرزەکەتان و سەرجەم خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و، به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
_________________________
به‌ڕێزان خانەوادەی (حیفزوڵڵا نێروەیی)
بە دڵگرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتمانپەروەر و کادیری دێرین و دڵسۆز، خوالێخۆشبوو (حیفزوڵڵا نێروەیی) کارگێڕی لیژنەی ناوچەی سویدی پارتیمان مان بیست.
سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده کوردپەروەرەکەتان و گشت كه‌سوكار و خزم و دۆست و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان




