پارتی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی حەسەن مامەسێنی و محەمەد قەڵانچۆغانی و مەلا شاخی دەکات

هەولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی حەسەن حەمەد مامەسێنی و سەید محەمەد سەید خدر قەڵانچۆغانی و مەلا حەسەن شاخی دەکات.
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی (حەسەن حەمەد مامەسێنی)
خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (گەرمیان حەسەن حەمەد) .
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده بەڕێزەکەتان و سەرجەم خزم و دۆست و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
__________________________
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی (سەید محەمەد سەید خدر قەڵانچۆغانی)
بەداخێکی گرانەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراو خوالێخۆشبوو (سەید محەمەد سەید خدر قەڵانچۆغانی)مان بیست.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده نیشتمانپەروەرەکەتان و سەرجەم خزم و دۆست و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و، به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
__________________________
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی (مەلا حەسەن شاخی)
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (خەدیجە)ی خوشکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده کوردپەروەرەکەتان و سەرجەم خزم و دۆست و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان




