٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەستەی وەبەرھێنان گۆڕانکاریه‌كانی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ KDP ئاشكرا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان گوتی، ئەوەی ھەفتەی رابردوو بڵاوکراوەتەوە فۆرمێکی سەرەتاییە و گۆڕانکاری بەسەر فۆرمەکەدا دێت و لە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە فۆرمی تازە بڵاودەکرێتەوە و ھاووڵاتیان دەتوانن لە دوو لینکی جیاواز پڕیبکەنەوە.

ھێمن ھەینی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ھەفتەی رابردوو فۆرمێکی سەرەتاییمان بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان زانیاریان ھەبێت لەبارەی شێوازی پڕکردنەوەی فۆرمەکە، بەڵام فۆڕمی فەرمیی کە بڕیارە تا ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە فۆرمەکە ئامادە دەبێت بۆ بڵاوکردنەوە و گۆڕانکاری بەسەردا دێت و بەشێوەیەکی زۆر رێک و پێک ئامادە دەبێت و لە پەیجی دەستەی وەبەرھێنان و سایتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش دادەنرێت بۆ پڕکردنەوە".

گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان گوتیشی: "بڕیارە کۆبوونەوەیەکیش لەگەڵ وەبەرھێنەران ئەنجامبدەین، کە دەتوانن مەتری بەچەند بۆمان دروست بکەن و پێیان باشە پێشەکی ھەبێت یاخود نا ھاوکات قیستەکەی چەند بێت و دواتر کار بۆ تەرخانکردنی زەوی دەکرێت و ھەنگاوەکان دەنرێن".

ھێمن ھەینی ڕوونیشیکردەوە: "یەکەکان بەقیستی درێژخایەن دەبێت و قیستەکەشی کەم دەبێت بەگوێرەی بژێوی ژیانی خەڵک دەبێت، بۆ نموونە قیستی ئێستا لە شوێنەکان چەند بێت بۆ نیوەی کەمتر دەبێت لەوەی ئێستا ھەیە و پێشەکیکەش کەم دەبێت کە ھەموو کەسێک دەتوانێت بیدات، کە ٣ تا ٤ ھەزار دۆلار دەبێت".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار