٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عسمەت ڕەجەب: بەر لە کەوتنی مووسڵ ھۆشداریمان دابووە عێراق

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- ئەمڕۆ ھەشت ساڵ بەسەر کەوتنی مووسڵدا تێ دەپەڕێت و بەرپرسێکی پارتییش دەڵێت، چەند ڕۆژێک بەر لە کەوتنی مووسڵ ھۆشداریمان دابووە ھێزە عێراقییەکان، بەڵام گوێیان بە ھۆشداریی ئێمە نەدا و مووسڵیان بەو دەردە برد.

عسمەت ڕەجەب، بەرپرسی لقی پێشووی پارتی لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ماوەیەک پێش ھێرشی داعش بۆ سەر مووسڵ، ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە ھەندێ ناوچەی مووسڵ مەشق و ڕاھێنانیان بە چەکدارەکانیان دەکرد و لەنێو شاریش خەریکی ڕێکخستنی نھێنی بوون، ڕۆژی ٦ی حوەزیران داعش ھێرشی دەست پێ کرد و گەڕەکی ١٧ی تەمووزی داگیر کرد، ڕۆژانی دواتر لای ڕاستی مووسڵ سێ گەڕەک کەوتنە دەست داعش و بنکەکانی پۆلیسیش کەوتنە دەست دەستیان، خۆم پەیوەندیم بە فەرماندەی ھێزەکانی عێراقەوە کرد کە ڕەوشەکە مەترسیدارە و پێشمەرگە ئامادەیە پارێزگاری لە مووسڵ بکات.''

بەرپرسەکەی پارتی دەشڵێت: "بەرپرسانی عێراق ھۆشداریی ئێمەیان بە ھەند وەرنەگرت و ڕۆژی نۆی حوەزەیران چەکدارانی داعش بە شەو دەستیان بەسەر شاری مووسڵدا گرت و شاری مووسڵیان بەو دەردە برد.''

لە ڕۆژی ٩ی حوەزیرانی ساڵی ٢٠١٤ چەکدارانی داعش ھێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و زۆربەی خەڵکی مووسڵ بەرەو شارەکانی ھەرێمی کوردستان ئاوارە بوون و، بەھۆی دڕندەییی ئەو گرووپە تیرۆرستییەوە ھەزاران خەڵکی سڤیلی مووسڵ و دەروبەری کەوتنە دەست داعش و بوونە قوربانی.

عسمەت ڕەجەب ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "پێش ھاتنی داعش خەڵک لە حکوومەتی عێراق بێزار بوون و ڕەوشەکە گەیشتبووە ئاستێکی مەترسیدار و لە لێواری تەقینەوە بوو، لەبەر ئەوەش، کاتێک داعش گەیشتە نێو مووسڵ، ھەم خەڵکێک پێشوازیی لە داعش کرد و ھەم شانە نوستووەکانی داعش ڕۆڵیان ھەبوو لەوەی لە چەند کاتژمێرێکدا دەست بەسەر مووسڵدا بگرن.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار