٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

''بە ھەوڵی پەرلەمانتارانی پارتی ژمارەیەک دەرچووی پزیشکی دادەمەزرێن"

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ –KDP.info- جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندرووستیی نەینەوا ئاشکرای کرد، بە ھەوڵی پەرلەمانتارانی پارتی لە سنووری پارێزگای نەینەوا ژمارەیەک دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی ناوچە کوردستانییەکانی مووسڵ دادەمەزرێن.

ئەحمەد دووبەردانی، جێگری تەندرووستیی نەینەوا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە دامەزراندنی بەشە پزیشکییەکان، ناوچە کوردستانییەکان وەک پێویست سوودمەند نەبوون، لەبەر ئەوەش، ئێمە وەک فەرمانگەی تەندرووستیی نەینەوا و بە ھەماھەنگیی پەرلەمانتارانی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بۆ دامەزراندنی ژمارەیەکی بەرچاو دەرچووانی کورد لە سنووری قەزای شێخان و مەخموور لە ھەوڵداین.''

جێگری بەڕێوەبەری تەندرووستیی نەینەوا دەشڵێت: ''لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن، دەرچووانی کورد لەو سنوورانە تۆمار کراون و تا ئێستا دوو ھەزار و ٣٠٠ کەس بۆ دامەزراندن ناوی خۆیان تۆمار کردووە.''

ئەحمەد دووبەردانی ڕوونیشی کردەوە: ''ئێمە بۆ دامەزراندنی دەرچووانی کورد لەو سنوورانە چاوەڕێی دابینکردنی بودجەین، ئێستا ناتوانین ژمارەیان دیاری بکەین، بەڵام بێگومان لەگەڵ پەرلەمانتارانی خۆمان لە ھەوڵداین زۆرترین دەرچووی بەشە پزیشکییەکان لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دابمەزرێن، چونکە مافی خۆیانە لەگەڵ دەرچوونیان دابمەزرێن.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار