٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فۆڕمی سەرەتاییی دابەشکردنی ٢٠ هەزار یەکەی نێشتەجێبوون بۆ کڕێنشینان بڵاو کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_ دەستەی وەبەرھێنان فۆڕمێکی سەرەتایی بۆ سودمەندبوون لە٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بڵاو دەکاتەوە، بۆ ئەوەی کرێنشینان زانیارییان لەسەر پڕۆسەی خۆتۆمارکردنەکە ھەبێت و بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ناوتۆمارکردن دەست پێ بکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی وەبەرھێنان کە کۆپییەکی بە دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتووە و تێیدا ھاتووە کە دەستەی وەبەرھێنان فۆڕمێکی سەرەتایی بۆ ئەوانەی شایستەن و دەیانەوێت لەو ٢٠ ھەزار یەکەیەی کە بۆ کرێنشینانە، سوودمەند بن، بەردەست دەخات بۆ بەرچاوڕوونی پڕۆسەی ناوتۆمارکردنەکە و لە خوارەوە دەتوانن سوود لە فۆڕمەکە وەرگرن کە زانیارییەکی سەرەتایییە بۆ ھاووڵاتییانی خۆشەویست.

بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە، دەستەی وەبەرھێنان بەردەوامە لە داڕشتن و دروستکردنی فۆڕمەکە بە شێوەیەکی تەندروست و بەبێ ھیچ کەموکووڕییەک.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە دەستەی وەبەرھێنان و دامەزراوەی "کان" دوو ھەفتەیە سەرقاڵی داڕشتنی فۆڕمەکەن و ھەفتەی داھاتووش فۆڕمەکە بە شێوازی ئەلکترۆنی و بە ئۆنڵاین لەژێر چاودێریی دەستەی وەبەرھێناندا لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەردەست دەبێت.

هەر لەو بارەیەوە، ھێمن ھەینی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەوە فۆرمێکی سەرەتایییە بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان زانیارییان لەبارەی پڕکردنەوەی فۆرمەکەوە هەبێت و ھەفتەی داھاتوو فۆرمەکە بۆ پڕکردنەوە لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان بەردەست دەبێت بە سەرپەرشتیی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان.''

لینکی فۆڕمەکە لە ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پەیجی دەستەی وەبەرھێناندا دادەنرێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار