٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.عارف حیتو: تا ئێستا ١٣٠ ھەزار کرێکار دەستەبەر کراون

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەرپرسێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بەپێی یاسا پێویستە ھەموو کرێکاران دەستەبەر بکرێن و دەڵێت، ئەوانەی دەستەبەر کراون بەپێی یاسا ھەموو مافێکیان دەبێت لە خانەنشینی و ھەبوونی کێشەدا.

د.عارف حیتو، بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی یاسا پێویستە ھەموو کرێکاران دەستەبەر بکرێن و مانگانە ١٧%ی کۆی مووچەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سندووقی دەستەبەری کار و لەکاتی خانەنشینیدا بۆیان خەرج دەکرێت، بەڵام ئەوانەی لە فەرمانگەکانی ئێمە دەستەبەر نەکراون بێبەش دەکرێن، چونکە پێویستە تۆماری بکەن".

بەرپرسەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەشڵێت: "لە ھەرێمی کوردستان تا ئێستا ١٣٠ ھەزار کرێکار دەستەبەر کراون و لیژنەکانی ئێمە بەردەوام سەردانی شوێنی کاریان دەکەن بۆ ئەوەی مافی کرێکاران پارێزراو بێت".

د. عارف حیتو ڕوونیشی کردەوە: "ئەو پارەیەی لە چوارچێوەی دەستەبەری کار وەردەگیرێت بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناچێت، بەڵکوو لە سندووقی دەستەبەری کارە و ھەر کرێکارێک تەمەنی گەیشتە خانەنشینی، یانیش لە ئەنجامی پێکاندا نەیتوانی بگەڕێتەوە سەر کارەکەی، ئەوە وەک ھەر فەرمانبەرێکی دیکەی حکوومەت لەو سندووقە مووچەی خانەنشینی بۆ خەرج دەکرێت".

 

قائید میرۆ

 


 

هەواڵی پەیوەندیدار